ڤیدیۆ.. سوپای ئەمریكا خەڵاتێك دەبەخشێتە سكارلیت جۆهانسۆن

جیهان

15/11/2018‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سكارلیت جۆهانسۆن ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی، لەلایەن سوپای ئەمریكاوە خەڵاتێكی رێزلێنانی پێبەخشرا.

جۆهانسۆن (33 ساڵ) لەئاهەنگ خەڵاتی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكای بۆ ساڵی 2018 وەرگرت، ئەوەش لەئاهەنگی "ئەی بیبۆلز چۆیس"ی سوپای ئەمریكا.

ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە، لەبارەی ئەو خەڵاتە دەڵێت: زۆر دڵخۆشە بەوەرگرتنی خەڵاتەكەو شانازیش بەوە دەكات، ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.

سكارلیت جۆهانسۆن لەئەنجامی راپرسییەك ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە، كە لەراپرسییەكەدا زۆرترین دەنگی هێناوەو پێش ركابەرەكانی كەوتووە.

هـ ـ ح