شارپرێس:
ئەژماری تایبەتی شازادە چارلز، شازادەی جێنشینی بەریتانیا، وێنەیەكی خانەوادەیی ئەو شازادەی بڵاوكردەوە.
وێنەكە شازادەكەو ئەندامانی خانەوادەكەی تێدایە، ئەوەش بەهۆی ساڵیادی لەدایكبوونی شازادە چارلز ، كە تەمەنی بووەتە 70 ساڵ.
لەوێنەكەدا خێزانەكەی ئەو شازادە شازادە ولیام و هاری هاوسەرەكانیان دەبینرێت، بەڵام شاژنە ئەلیزابێس لەوێنەكەدا نییە.
چارلز بەم دوایە كۆشكێكی بەناوی "كلارینس هاوس" لە لەندەن دروست كرد، كە كۆمپانیای گۆگڵ وێنەی تەواوی ناو كۆشكەكەی بڵاوكردەوە.
هـ ـ ح