میلان هەوڵی كڕینی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید دەدات

وەرزش

15/11/2018‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئەسی میلانی ئیتالی هەوڵی كڕینی ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەدات.

بەپێی رۆژنامەی (لاگازیتا دیلۆ سپۆرت)ی ئیتالی، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی كەریم بنزیمای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە یانە ئیتالییەكە دەیەوێت سوود لەتواناكانی ئەو یاریزانە فەرەنسییە وەربگرێت‌و هێڵی هێرشبەری یانەكەی پێبەهێز بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە سانتیاگۆ سلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید گرنگییەكی زۆر بەكەرم بنزیما دەدات‌و رەنگە رێگە بەفرۆشتنی لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی نەدات.

هـ ـ ح