كریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆكاری مانەوەی ئەلیگرییە لەیۆڤانتۆس

وەرزش

15/11/2018‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یۆڤانتۆس رۆڵێكی سەرەكی هەبووە لەمانەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ئیتالی‌و راهێنەری یانەكەی.

وەرزی رابردوو چەند دەنگۆیەك هەبوو، كە ئەلیگری ریزی یانەی یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت، بەڵام رۆژنامەی "تۆتۆ سپۆرت" بڵاویكردووەتەوە، ئەو راهێنەرە بەهۆی كڕینی رۆناڵدۆ لەهاوینی رابردوو لەیانەكەی ماوەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردووەتەوە، بەهۆی رۆناڵدۆوە گرێبەستەكەی نوێكردووەتەوەو بڕیاریداوە بۆ ماوەیەكی تریش لەو یانەیە بمێنێتەوە.

هـ ـ ح