وادەی ناساندنی جێگرەوەی رۆناڵدۆ لەریاڵ مەدرید

وەرزش

15/11/2018‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانێك دەكرێت، دەبێتە جێگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی پێشووی یانەكە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ریاڵ مەدرید گرێبەستی كڕینی ئیزیكیل پالاسیۆسی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی تەواو كردووەو دوای یاری كۆتایی لیبەرتادۆس، ئەو یاریزانە لە 24 مانگ دەگاتە مەدرید بۆ ئەوەی بەمیدیاكان بناسێنرێت.

ئەو یاریزانە تەمەنی 20 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە یانە مەدریدییەكە تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ واژووكردووە.

پالاسیۆس بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، چاوەڕێدەكرێت ببێتە جێگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كە هاوینی رابردوو ریزی یانە مەدریدییەكەی جێهێشت.

هـ ـ ح