مۆنیكا دوای 20 ساڵ لەپەیوەندییە سێكسییەكەی لەگەڵ كلینتۆن داوای لێبوردن لەهێلاری دەكات

جیهان

15/11/2018‌ 6369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكوانی ئەمریكی مۆنیكا لوینسكی، كە بەوە بەناوبانگە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ بێل كلینتۆن سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا هەبووە، داوای لێبوردنی لەهێلاری كلینۆتنی ئەو سەرۆكەی ئەمریكا كرد.

گۆڤاری " Vanity Fair"ی ئەمریكی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ مۆنیكا لوینسكی ئەنجامداوە، كە دوای 20 ساڵ لەپەیوەندییەكانی لەگەڵ بێڵ داوای لێبوردنی لەهاوسەرەكەی، كردووە.

لوینسكی دەڵێت: من دەمەوێت ئێستا قسەیەك بەرانبەر هێلاری بكەم‌و داوای لێبوردنی لێبكەم، لەوەی ، كە لەماوەی رابردوو روویداوە.

لوینسكی هەروەها دەڵێت: پێویستە بەهەمان شێوەی من، بێڵ كلینتۆن داوای لێبوردن لەمن‌و كۆمەڵگەی ئەمریكیش بكات.

لەماوەی رابردووداو لەوكاتەی بێل كلینتۆن سەرۆكی ئەمریكا بوو، دۆسییەی پەیوەندی سێكی لەگەڵ مۆنیكا كاردانەوەی زۆری دروست كردو كار گەیشتە ئەوەی داوای دەستلەكاركێشانەوەی ئەو سەرۆكە بكرێت.

هـ ـ ح