بومەلەرزە لەكۆشكی سپی.. میلانیا داوای دوورخستنەوەی یاریدەدەری بۆڵتۆن دەكات

جیهان

15/11/2018‌ 1141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپ هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، داوای میرا ریكاردڵی یاریدەردەری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا جۆن بۆڵتۆنی كردووە.

ئەو داواكارییەی میلانیا دوای دروستبوونی مشتومڕ لەنێوان فەرمانبەرەكانی‌و میرا ریكاردیڵ هاتووە، ئەوەش دوای ئەوەی میلانیا سەردانی ئەفریقای كردووە لەماوەی رابردوو.

میلانیا ئەوەی راگەیاندووە، كە ریكاردیڵ شیاوی ئەوە نییە لەكۆشكی سپی كار بكات‌و بەو هۆیەشەوە كێشەیان بۆ دروست بووە، كە ئەوەش بەمومەلەرزە لەمیدیاكانی ئەمریكا باسكراوە.

هەروەها میلانیا ئەوەشی راگەیاندووە، كە چەند كەسێك هەیە لەكۆشكی سپی، جێگەی متمانە نین، بۆیە دەبێت لەپۆستەكانیان دووربخرێنەوە.

هـ ـ ح