پاشماوەی وێنەیەكی كۆنی "مەسیح" دەدۆزرێتەوە

جیهان

15/11/2018‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرەوانی زانكۆی "حیفا" پاشماوەی وێنەیەكی عیسا پێغەمبەریان دۆزییەوە، كە ئەو پێغمبەرە بە "مەسیح" ناودەبرێت.

ئەو توێژەرانە لەناوچەیەكی مێژوویی لەكەنیسەی "معمودیە"ی كۆن لەباشووری ئیسرائیل دۆزیوەتەوە، كە بەكۆنترین وێنەی "مەسیح" دەزانرێت.

ئەو وێنەیە لەسەر دیوارێكی كەنیسەكە دۆویوەتەو، كە مێژووەكەی بۆ سەدەی دەی لەدایكبوونی دەگێڕنەوە، كە لێكۆڵینەوەش لەبارەی مێژووی وێنەكە بەردەوامە.

پێشتریش هەر لەو ناوچەیە وێنەیەكی مەسیح دۆزراوەتەوە، كە وێنەكە هی سەردەمی گەورەیی مەسیح بووە.

هـ ـ ح