شارپرێس:
دوو برا لەشاری رانییەی سەر بەپارێزگای سلێمانی لەهەرێمی كوردستان، ئۆتۆمبیلێكی لامبۆرگینیان دروست كردووە.
لەئێستادا ئەو ئۆتۆمبیلە بووەتە جێگەی بایەخی میدیاكانو لەو چوارچێوەیەش كەناڵی ئاڕتی عەرەبی راپۆرتێكی ڤیدیۆیی لەسەر بڵاوكردووەتەوە.
ئەو دوو برایە وەك هیوایەتێكیان لەساڵی 2010 دەستیان داوەتە دروستكردنی ئۆتۆمبیلو ئێستا هەشت ئۆتۆمبیلیان دروست كردووە.
ئەو دوو برایە ئێستا دەیانەوێت كارگەیەكی گەورە دروست بكەنو یەكەم ئۆتۆمبیلی برادنی كوردی دروست بكەن.
هـ ـ ح