دادگاكانی عێراق دانپێدانانی چەكدارێكی كوردی داعش بڵاودەكەنەوە

عیراق

15/11/2018‌ 561 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی دادوەری عێراقی، دانپێدانانی چەكدارێكی كوردی داعشی بڵاوكردەوە، كە پۆستی والی كەركوكی هەبووە.

ئەو چەكدارە ناوی "ئەبو حمزە الكردی" بووەو بەرپرسی چەند هێرشێكی چەكداری بووە، لەوكاتەی پۆستی والی باكووری بەغدای هەبووە، كە دواتر پۆستی والی كەركوكی وەرگرتووە.

گرنگترین هێرشی ئەو چەكدارە كوردییە، كە خۆی دانیپێداناوە، دەستگیركردنی 21 فەرماندەو هێزی پێشمەرگە بووە 

ئەو چەكدارەی داعش ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدایەو بڕیارە دادگا بەیاسای تیرۆر دادگایی بكات، كە تائێستا چەند تاوانێكی لەسەر ساخبووەتەوە.

هـ ـ ح