نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

15/11/2018‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 65 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 56 سەنت بەرێژەی 1.01% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵەكانی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك هەیە، بۆ ئەوەی بەرهەمی كەمتر بخەنە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح