شارپرێس:
جێمیس جێفری نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ سوریا لەرۆژئاوای كوردستانەوە، وادەی كۆتایی چەكدارانی داعشی لەرۆژئاوای كوردستان راگەیاند.
جێمیس جێفری نوێنەری ئەمریكا بۆ سوریا رایگەیاند، داعش لەكۆتا مۆڵگەی سوریا گەمارۆدراوەو لەم مانگەدا كۆتاییان پێدێت.
جێمس جێفری لەدوای سەردانی بۆ چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان راشیگەیاند، ئەوان لەگەڵ هێزەكانی سوپای دیموكرات شەڕی داعش دەكەنو جەختی لەمانەوەی سوپای ئەمریكاش لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستانو باكووری سوریا كردەوە.
نوێنەرەكەی سەرۆكی ئەمریكا هەروەها رایگەیاند، كە ئەوان دەیانەوێت كۆتایی بەداعش بهێننو هەموو هەوڵێكی خۆیان لەپێناوەش بەكاردەخەنو هاوكاری شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكراتیش دەكەن.
هــ ـ ح