هێزێكی تایبەتی توركیا دەستی بەسەر ئاسایشی عەفرین گرتووە

کوردستان

15/11/2018‌ 986 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزی سوریای سەر بەسەرۆكایەتی هێزی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی توركیا لەعەفرین دەستیان بەسەر ئاسایشی شارەكە گرتووە.

میدیای توركیا بڵاویكردەوە، تیمە تایبەتەكانی سەر بەهێزی سوریای بەڕیوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی توركیا، كە لەعەفرین ئەركەكانی رادەپەرێنن، بۆ دابینكردنی "ئاسایش" لەشارەكەن.

میدیاكە بڵاویشیكردەوە، ئەو تیمە جگە لەو ئەركە للایەكی دیكەشەوە مەشق‌و راهێنان بەپۆلیسی ناوخۆ دەكات، كە ناوی (شورتە)یان لێنراوەو لەلەماوەی رابردوو پێكهێنراون و كارەكانی دروستكردنی هێزەكە درێژەی هەیە.

ئەو یەكەیە، كە لەچوارچێوەی 12 تیم و لە هۆبەی هێزە تایبەتەكانی ئەنقەرە، هاتای و عەنتاب پێكهاتووەو بەهەماهەنگی سەرۆكایەتی هێزی تایبەت كار دەكات.

هەروەها پێكهاتەی پۆلیسی خۆجێی، كە هاوشێوەی پێكهاتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش پێكهێنراوە لەحەوت یەكەی تایبەتی پێكهاتوون، كە بریتیین لە هەریەك لەتیمەكانی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"، "هەواڵگریی"، "ئاسایش"، "هاتوچۆ"، "لێكۆڵینەوە لەشوێنی رووداو"، "پووچەڵكردنەوەی بۆمب" و "كۆماندۆس".

هـ ـ ح