سێ‌ تەقینەوە چەند گەڕەكێكی دوزخورماتوو دەهەژێنێت

عیراق

15/11/2018‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، سێ‌ تەقینەوە لەناوچەكانی شاری دوزخورماتوو لەپارێزگای سەڵاحەدین روویداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، تەقینەوەكان شەوی رابردوو روویداوە، كە دەنگی تەقینەوەكان گەورە بوون‌و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربوون.

دوو لە تەقینەوەكان لەگەڕەكەكانی عسكری و تین روویداوە، كە تەقینەوەی سێیەمیش لەناوچەی بەلدە روویداوە.

تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی لەتەقینەوەكان رانەگەیاندووەو هێزە ئەمنییەكانیش وردەكاری رووداوەكەیان نەخستووەتە روو، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی لێكۆڵنەوەكان.

هـ ـ ح