دێرزور.. شەڕی قورس لەنێوان چەكدارانی داعش‌و هێزە كوردییەكان روودەدات

کوردستان

15/11/2018‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەڕو پێكدادانی قورس لەنێوان چەكدارانی داعش‌و هێزە كوردییەكان لەرۆژئاوای كوردستان روویداوە، ئەوەش لەناوچەكانی باشووری رۆژئاوای دێرزووری سوریا.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پێكدادانەكە ئەمڕۆ پێنج شەممە روویداوەو لەئێستاشدا بەردەوامی هەیە، كە پێكدادانەكە پێكدانی قورس بووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەو لەبەرانبەردا شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، بەرگرییان كردووەو رووبەڕووبوونەوەی قورس روویداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوو شەرڤانان هێرشیان بۆ سەر داعش راگرت، ئەوەش بەهۆی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

هـ ـ ح