وەڵامێكی توند لەوەزارەتی بەرگری عێراقەوە بۆ ئەردۆغان

عیراق

15/11/2018‌ 6222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیای دایەوە، كە رایگەیاندبوو، هێرش دەكەنە سەر خاكی عێراق.

لیوا تەحسین خفاجی، لەمیانی لێدوانێكی وەڵامی ئەردۆغانی داوەتەوەو رایگەیاندووە، سوپای توركیا بۆ نییە، خاك‌و سنووری عێراق ببەزێنێت‌و هێرش بكاتە سەر هیچ لایەن‌و گوروپ.

لیوا تحسین راشیگەیاند، هەر لایەنێك خاكی عێراق ببەزێنێت‌و كاردانەوەیان دەبێت‌و رێگری لێدەكەن، بەسوپای توركیاشەوە، وەك ئەوەی ئەردۆغان بانگەشەی بۆ دەكات.

ئەردۆغان لەماوەی رابردوو رایگەیاند، كە هێرش دەكەنە سەر شنگال‌و قەندیل‌و بەسەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەی دەڕوخێنن.

هـ ـ ح

بەپەلە