كڕین‌و فرۆشتن بەپۆستەكانی حكومەت
عادل عەبدولمەهدی هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی كردووە

عیراق

15/11/2018‌ 1609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری ئاگاداركردووەتەوە، بەوەی فشار بخاتە سەر لایەنەكان، بۆ ئەوەی كاندیدی ئەو هەشت وەزارەتە دیاریبكەن، كە لەكابینەكەی بە بەتاڵی ماون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، عادل عەبدولمەهدی نیگەرانە لەدیارینەكردنی كاندیدەكانی كابینەكەی، بۆیە بەرهەم ساڵحی ئاگاداركردووەتەوە، ئەگەر لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن، ئەوە دەست لەسەرۆك وەزیرانی دەكێشێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی مانگی رابردوو متمانەی پەرلەمانی وەرگرت، كە لەكۆی 22 وەزارەتی كابینەكەی 14 وەزیر متمانەیان وەرگرت‌و 8 وەزارەتی تائێستاش بە بەتاڵی ماونەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكرایشیكردووە، كە لایەنەكان كێشەیان لەدیاریكردنی كاندیدەكان هەیە، بەشێوەیەك كێشەكە گەیشتووەتە ئاستێك بۆ رازیكردنی لایەنەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدێك، پارە بەلایەنەكان دەكرێت.

هەروەها ئاشكرایكردووە، كە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، كە پشكی سوننەكانەو تائێستا یەكلانەبووەتەوە، تائێستا 50 ملیۆن دۆلار خەرج راوەو لایەنەكانیش نەگەیشتوون بەرێككەوتن.

هـ ـ ح