شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای هه‌ماهه‌نگی له پادشای ئوردن ده‌كات، بۆ ڕێگریكردن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌كانی عێراق به‌شێوه‌ی نایاسایی.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دووه‌م، پادشای ئوردن كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له پادشای ئوردن كردووه، كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بێت، بۆ ڕێگریكردن له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌كانی عێراق به‌شێوه‌ی نایاسایی.
ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباران به عێراق یه‌كێكی دیكه بووه له ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و پادشای ئوردن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوایكردووه كۆمپانیا ئوردنیه‌كان له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هاوكات ئوردن ئاسانكاریی بكات له پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیانی عێراق.
یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه، پرسی پێكه‌وه به‌ستنی كاره‌بای عێراق-ئوردنه له‌ڕێگه‌ی پارێزگای ئه‌نباره‌وه.
ڕ . ج