ڕۆما كۆڵه‌كه‌یه‌كی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ده‌وێت

وەرزش

15/11/2018‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵیی ده‌یه‌وێت له‌ وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزاناندا، ئاشلی یۆنگ-ی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، ئیداره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كه‌ ئاشلی یۆنگ-ه‌، بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌.

له‌ئێستادا ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ‌و ئاشلی یۆنگ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ له‌كێشه‌دان، ئاشلی یۆنگ تا ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ ده‌ڵێ، یانه‌ی یۆڤانتۆس پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ گه‌ر مانچسته‌ر یونایتد به‌ فرۆشتنی یۆنگ ڕازی نه‌بوو، ئه‌وا وه‌رزی داهاتوو ده‌توانن به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ به‌ده‌ستبهێنن.

ڕ . ج