ڤیداڵ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ یۆڤانتۆس

وەرزش

15/11/2018‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارتۆر ڤیداڵی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ڕیزی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆسپۆرت، ڤیداڵ خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ڕیزی یانه‌ی یۆڤانتۆس، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌نێو ڕیزی یانه‌كه‌ی وه‌ك پێویست یاریی ناكات.

هاوینی ڕابردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ڤیداڵی له‌ بایرن میونشنه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی گواسته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنی هێڵی به‌رگریی یانه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی ڤیداڵ وه‌ك پێویست نییه‌، بۆیه‌ له‌ زۆرێك له‌یارییه‌كاندا له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا نابیندرێت.

ڕ . ج