شارپرێس:
سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا، كه‌چی تمه‌ن به‌های خۆی به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رزكردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌های تمه‌نی ئێرانیی له بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته 119 هه‌زار تمه‌ن بووه به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی، له‌كاتێكدا به‌های تمه‌ن به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆلار له پێش سه‌پاندنی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر تاران‌دا، 150 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر بوه به دۆلارێك.
محه‌مه‌د كشتی سه‌رۆكی یه‌كێتی زێڕ‌و كه‌لوپه‌لی جوانكارییه‌كانی ئێران ڕایگه‌یاند، دراوی ئێران له‌هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه بوژاندنه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه به ڕێژه‌ی 8%، ئه‌وه‌ش دوای دابه‌زینی به‌های زێڕ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی 15%.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئێران، ئه‌وان كۆمه‌ڵێك ڕێكاریان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاندووه، كه پێیان وایه ئه‌مریكا جه‌نگیی ئابووری دژی ئێران ڕاگه‌یاندووه.
ڕ. ج