نامه‌ی شازاده‌یه‌كی به‌ریتانیا كه ده‌رباره‌ی جوله‌كه قسه‌یكردبوو، كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، شازاده چارلز له‌نامه‌یه‌كیدا كه له ساڵی 1986 دا بۆ هاوڕێیه‌كی ناردوه، ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی جوله‌كه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قسه‌یكردوه، نامه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه تیایدا شازاده به‌ریتانیه‌كه پێی وایه، "چونی جوله‌كه بۆ ناوچه‌كه كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه".
له‌نامه‌كه‌دا هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا پێویسته رێگریی بكات له لۆبی جوله‌كه‌و نوسیویه‌تی: "عه‌ره‌ب و جوله‌كه هه‌ردووكیان گه‌لانی سامین، هاتنی جوله‌كه بیانیه‌كانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت (پۆله‌ندا) هۆكار ده‌بێت بۆ قوڵتربوونه‌وه‌و گه‌وره بوونی كێشه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
رۆژنامه‌كه پێشیوایه، نامه‌كه روونكردنه‌وه‌و بۆچونی شازاده‌یه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌رباره‌ی ململانێ خوێناویه‌كانی جیهان، هه‌روه‌ها باسی ململانێی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل ده‌كات.
ئه‌م نامه‌یه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 24 ی تشرینی دووه‌می 1986، كه بۆ هاورێیه‌كی لێكۆله‌ری خۆی ناردوه به‌ناوی (لۆرنس ڤادیر پۆست)، ئه‌مه‌ش پاش سه‌ردانیكردنی شازاده بۆ كه‌نداو له‌گه‌ڵ شازاده (دیانا)ی هاوسه‌ری، شازاده چارلز ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه ئێستا تێده‌گات له گه‌وره‌یی ئه‌و دوژمنكاریه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر ئیسرائیل.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل-ی به‌ریتانی.
ڕ. ج