شارپرێس:
كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به به‌حره‌ین ده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی به‌شداریكردنی ئه‌و وڵاته له‌شه‌ڕی یه‌مه‌ن.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به به‌حره‌ین ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه، هۆكاری پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه شه‌ڕی یه‌مه‌ن ڕِابوه‌ستێت.
میدیاكان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆنگرێس سه‌ره‌تای سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ویش به ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به‌وڵاته‌كان، سعودییه‌ش هه‌نگاوی داهاتووی كاركردنی كۆنگرێس ده‌بێت.
ڕاند پۆڵ سیناتۆری كۆمارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌ریه‌كه له دیموكرات‌و كۆمارییه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به سعودییه له‌چوارچێوه‌ی ڕاگرتنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن كردووه.
ڕ . ج