شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا به‌دورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسێكی باڵای نێو كۆشكی سپی له‌پۆسته‌كه‌ی، كه بڕیاره‌كه له‌سه‌ر پێشنیاری هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه.
كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، میرا ڕیكاردیل یاریده‌ده‌ری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه.
پێشتر وته‌بێژی میلانیا تره‌مپ-ی هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی داوای دورخستنه‌وه‌ی میرا ڕیكاردیل-ی كردبوو، كه به‌وته‌ی ئه‌و، ڕیكاردیل شایه‌نی ئه‌وه نیه له‌كۆشكی سپی‌دا كاربكات.
ساره سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی هه‌واڵی دورخستنه‌وه‌ی ڕیكاردیل-ی له‌پۆسته‌كه‌ی به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاندو وتی، ڕیكاردیل له‌شوێنێكی دیكه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ڕ . ج