شارپرێس:
كۆمسیۆنی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگەێنێت "هه‌فته‌ی داهاتو پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی
ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان عێراق خه‌رج دەکات".
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ئه‌حمه‌د ره‌حیم،
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاندوە "هه‌فته‌ی داهاتو كۆمسیۆن ده‌ستده‌كات به دابه‌شكردنی پاره‌ی
كارمه‌ندانی رۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق".
ئه‌حمه‌د ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە "ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و فه‌رمانگه‌ی
هه‌ڵبژاردن فه‌رمانیان داوه به فه‌رمانگه تایبه‌ته‌كان له‌كۆمسیۆن بۆ په‌له‌كردن
له دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ كارمه‌ندانی رۆژی ده‌نگدان ته‌رخان كراوه".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەوەشی
وتوە "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌كه به‌پێی ئه‌و رێكارانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه
له‌لایه‌ن فه‌رمانگه دیاریكراوه‌كانی كۆمسیۆنه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی
رێنماییه‌كان و له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی داڕێژراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
هـ ـ ر