بەرەی نیشتیمانی داوا لە سێ سەرۆکایەتییکەی عێراق دەکات هەڵوێست دەرببڕن لەسەر بۆردومانەکانی سوپای تورکیا

کوردستان

15/11/2018‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی بەرەی نیشتیمانی داوا دەکات هەرسێ سەرۆکایەتییکەی عێراق و پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی جددی دەرببڕن لەسەر بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە دەستەی بەرەی نیشتیمانی ڕاگەیاندراویکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندوە "داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین چیتر ڕێگە نەدرێت سەروەری خاکی عراق پیشێل بکرێت".

بەرەی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەداوە "پێویستە پەرلەمانی کوردستان کوبێتەوە لەسەر  ئەم پرسە هەنوکەیە و کۆتایی بە بۆردمانی تورکیا بهێنرێت و  کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم ئاگاداربکەنەوە بۆ ڕیگەنەدان بە دوبارەبونەوەی روداوی لەو شێوەیە".

دەقی ڕاگەیاندراوەکە..
ڕاگەیەنراوی بەرەی نیشتمانی بۆ:
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق 
حکومەتی عێراقی فیدراڵ 
پەڕلەمانی عێراق 
پەڕلەمانی کوردستان 

بەڕێزان نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە فڕوکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکار بوردمانێکی کوێرانە و دڕندانەی ناوچەیەکی گوندی ئەرەدنای سەر بە دەڤەری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکیان کرد بە بیانوی  بونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سێ هاولاتی کورد شەهید بون بەناوەکانی (ئیسماعیل حەسەن، دلۆڤان ساڵح و ڕەمەزان محەمەد).
بەرەی نیشتیمانی ئیدانەی ئەو کارە قیزەوەنە دەکات.

 تەنها لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیای داگیرکارەوە چواردە هاولاتی مەدەنی بونەتە قوربانی.

بۆیە  بەرەی نیشتیمانی داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکات چیتر ڕێگە نەدرێت سەروەری خاکی عراق پیشێل بکرێت  و هەروەها پێویستە پەرلەمانی کوردستان کوبێتەوە لەسەر  ئەم پرسە هەنوکەیە و کۆتایی بە بۆردمانی تورکیا بهێنرێت و  کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم ئاگاداربکەنەوە بۆ ڕیگەنەدان بە دوبارەبونەوەی روداوی لەو شێوەیە بۆ ئەوەی  چیتر هاوڵاتیانی کورد نەبنە قوربانی دەستی چەپەڵی بێگانە وە داوا لە لایەنە کوردستانیەکان و خەڵکی کوردستان دەکەین یەک دەنگ و یەکگرتوو بن چونکە تەنها بە یەکگرتووی دەتوانریت بەربەداگیرکاری بگیریت 

هـ ـ ر