موچەکەی سیمۆنی دەبێتە سەرنجی میدیا جیهانییەکان

وەرزش

15/11/2018‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیگۆ سیمیۆنى ئەرجەنتینى لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید نزیکبووەتەوە.


رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "دەستەی کارگێڕى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى لەگەڵ دیگۆ سیمیۆنى راهێنەرى یانەکەى گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى، دواى دانوساندنەکانى نێوانیان، کە لە هاوینى رابردووەوە دەستیپێکردووە".


مارکا ئاماژەی بەوەکردوە "بەپێى نوێکردنەوەى گرێبەستەکە مووچەکەى سیمیۆنى زۆرترین مووچە دەبێت لە یانەکەدا، تەنانەت مووچەکەى ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەکەش تێدەپەڕێنێت، کە ئەم هاوینى رابردوو گرێبەستەکەى نوێکردەوە".


هـ ـ ر

بەپەلە