كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەچێتە قەفەزی زێڕینی هاوسەرگیری

وەرزش

16/11/2018‌ 789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بڕیاریداوە لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگیزی ئیسپانی هاوڕێی هاوسەرگیری بكات.

رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم هەفتەیە بەفەرمی داوای هاوسەرگیری لە جۆرجینا كردووە، كە ماوەیەكە پێكەوە هاوڕێن.

بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لەجۆرجینا ناوبراو داواكەی كریستیانۆی قبووڵكردووەو بڕیارە بەم نزیكانە وادەی هاوسەرگیرییەكەیان دیاریی بكەن.

پەیوەندی نێوان رۆناڵدۆو جۆرجینا بۆ ناوەڕاستی ساڵی 2016 دەگەڕێتەوە، كە یەك منداڵیان هەیە بەناوی ئالانا مارتینا.

هـ ـ ح