ئاهەنگی جیابوونەوە.. ئەمریكییەك گرنگترین یادگاری هاوسەرگیرییەكەی دەتەقێنێتەوە

جیهان

16/11/2018‌ 480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی ئەمریكی لەویلایەتی تەكساس، ئاهەنگێكی سەرنجراكێشی ئەنجامدا، ئەوەش بەهۆی جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی دوای 14 ساڵ لەهاوسەرگیری.

ئەو كەسە ئەمریكییە ناوی كێمبرلی سانتلبن ستیتلار بووەو تەمەنی 43 ساڵ بووە، كە لەئاهەنگەكە ئەو جلانەی سوتاندووە، 14 ساڵ پێش ئێستا هاوسەرگیری پێوەكردووە.

سانتلبن ستیتلار بۆ ئاهەنگەكەی كەسە نزیكەكانی بانگكردووەو لەرێگەی مادەی تەقەمەنیشەوە ئەو جلانەی سوتاندووە، كە گرنگترین یادگاری ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی بووە.

سانتلبن ستیتلار، باسی لەوەش كردووە، كە بەهۆی جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی دڵی خۆش بووەو ئێستا هەست بە ئازادی دەكات.

هـ ـ ح