زۆكەربیرگ بەكارهێنانی "ئایفۆن" لەنووسینگەی فەیسبووك قەدەغە دەكات

جیهان

16/11/2018‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی نیۆیۆرك تایمز بڵاویكردەوە، مارك زۆكەربیرگی دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڕیارێكی دەركردووە، ئەوەش لەبارەی بەكارهێنانی مۆبایلی ئایفۆن.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە بڕیارەكەی دامەزێنەری فەیسبووك بەشێوەیەكە، بەكارهێنانی مۆبایلی ئایفۆن، لەنووسینگەی كۆمپانیاكەی قەدەغەكراوە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە بڕیارەكەی زۆكەربیرگ دوای تووڕەبوونی بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ تیم كۆك هاتووە، كە قسەی لەسەر كارەكانی كۆمپانیای فەیسبووك كردووە.

ئەو بەرێوەبەرە فەیسبووكی بەوە تۆمەتباركردووە، كە زانیارییەكانی بەكارهێنەرەكانی دزە پێدەكات، ئەوەش كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

فەیسبووك ماوەی رابردوو دانی بەوەدا نا، كە ئەژماری ملیۆنان لەبەكارهێنەرانی هاككراوەو زانیارییە كەسییەكانیان لەو رێگەیەوە دزراوە.

هـ ـ ح