كاریگەری لەسەر پلەی گەرما دەبێت.. چین خۆرێكی دەستكرد دروستدەكات

جیهان

16/11/2018‌ 1100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چین كار بۆ ئەوە دەكات، كە خۆرێكی دەستكرد دروست بكات، كە كاریگەری لەسەر پلەی گەرمای زەوی دەبێت.

چین لەرێگەی پرۆژەیەكەوە، كە لیاران دۆلاری تێدەچێت، دەیەوێت ئەو خۆرە دروست بكات، كە دەیەوێت لەو رێگەیەشەوە كاریگەری لەسەر كەشی زەوی دابنێت.

پرۆژەكە لەرێگەی زانایانی پەیمانگای Hefei چینی بۆ زانستی فیزیا جێبەجێدەكرێت، كە 100 ملیۆن پلەی گەرمی بۆ ئەو خۆرە دابین دەكرێت.

بەپێی لێكدانەوەی زانایان، دابینكردنی پلەی گەرمی 100 ملیۆن پلەی سەدی بۆ ئەو خۆرە بەتەواوی كاریگەری لەسەر گەرمی زەوی دەبێت، بەپلەی شەش پلەی سەدی.

هـ ـ ح