لەشەڕدایە لەگەڵ ترامپ.. پارێزەرەكەی ستۆرمی دانیالز دەستگیردەكرێت

هەمەڕەنگ

16/11/2018‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیس لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكا، پارێزەری ستۆرمی دانیالزی دەستگیركرد، كە ئەو پارێزەرە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لەشەڕدایە، لەسەر كەیسێكی دەستدرێژی سێكسی.

پارێزەرەكەی ستۆرمی ناوی مایكڵ ئەفیناتی-یەو لەرۆژی چوار شەممە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە، كە گوایە خۆی لەدانی باچ دزیوەتەوە.

جیف لی وتەبێژی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس، رایگەیاندووە دوای لێكۆڵینەوە لە ئەفیناتی زانیاری زیاتر لەبارەی دەستگیركردنەوەكەی دەخەنەڕوو.

ئەو پارێزەرە لەخانووی ژنێك بووە لەناوچەی سنشری سیتی لە لۆس ئەنجلۆس، كە بەهۆی نەدانی باجەوە لەگەڵ ژنەكە بووە بەشەڕی دواتر ئەو ژنە سكاڵای لەسەر تۆماركردووە.

هـ ـ ح