ئابڕووچوونی ئەلیكترۆنی.. تەقینەوەی یەكەم مۆبایلی "ئایفۆن X" (+وێنە)

جیهان

16/11/2018‌ 4285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنەرانی "ئایفۆن X" تووشی شۆك دەبن، دوای ئەوەی هەواڵی تەقینەوەی ئەو جۆرە مۆبایلە دەبیستن.

بەكارهێنەرێكی ئەو جۆرە مۆبایلە، بەناوی راحل محەمەد، سكلڵایەكی لەواشنتۆن پێشكەشی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی كردووە، ئەوەش بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەكەی.

ئەو مۆبایلە لەجۆری "ئایفۆن X" بووە، كە نوێترین مۆبایلی كۆپانیای ئەپڵەو هۆكاری تەقینەوەكەشی، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بووە.

مۆبایلەكە بەهۆی دابەزاندنی بەرنامەی "ئای ئۆ ئێس 12.1" گەرمبووەو تەقیوەتەوە، كە ئەوەش بەئابڕووچوونی ئەلیكترۆنی ناودەبێت.

هـ ـ ح