ئەتلەتیكۆ مەدرید پێش یاری بەرشەلۆنە چوار یاریزانی بۆ دەگەڕێتەوە

وەرزش

16/11/2018‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
خۆسییە ماریا خیمینیز و لۆكاس هێرناندیزی بەرگریكارانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، لەپێكانەكانیان چاكبوونەتەوە، كە ماوەی رابردوو تووشی پێكان هاتبوون.

هەروەها هەردوو یاریزانیش لیمار و كۆكی، كە چەند هەفتەیەكە تووشی پێكان بوون‌و ئێستا چاكبوونەتەوە، بەشداری راهێنانەكانی یانەكەیان كردووە.

ئەو یاریزانانە بۆ یاری یانەكەیان بەرانبەر یانەی بەرشەلۆنە یاری دەكەن، كە بڕیارە لەهەفتەی ئەو یارییە لەهەفتەی 13 خولی ئیسپانی بەرێوەچوو.

ئەو یاریزانانە یاریزانی سەرەكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدن‌و گەڕانەوەی هێزێكی باش دەبێت بۆ یانە مەدردییەكە بەرانبەر یانە كەتەلۆنییەكە، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانەكە گرنگە.

هـ ـ ح