كۆتینیۆ پەیوەندی بە پزیشكەكەی سەلاحەوە دەكات

وەرزش

16/11/2018‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێشتا پێكانەكەی فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە چاكنەبووەتەوە، كە ماوەی هەفتەیەكە تووشی بووە.

پێكانەكەی كۆتینیۆی لەپاشنەی پێیدایە، كە لەیاری بەرانبەر ئەنتەرمیلان لەخولی یانە پاڵەوانەكان تووشی پێكان بوو.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە كۆتینیۆ پەیوەندی بە پزیشك رۆبن بۆنس لەشاری "بنو قاسم"ی گەشتیاری كردووە، كە پزیشكی تایبەتی محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ.

لەئێستادا ئەو پزیشكە چارەسەر دەدات بەو یاریزانە بەرازیلییە، كە بڕیارە بەهۆی چارەسەرەكانەوە لەپێكانەكەی چاكبێتەوە.

هـ ـ ح