تاتا مارتینیۆ لەوەرگرتنی راهێنەرایەتی مەكسیك نزیكبووەتەوە

وەرزش

16/11/2018‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جیراردۆ "تاتا" مارتینۆی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی مەكسیك لەگفتوگۆدایە.

تاتا بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی مەكسیك، گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەكات.

بەپێی سەرچاوەكان تاتا نزیكە لەوەرگرتنی ئەو ئەركەو یەكێتی تۆپی پێی مەكسیكیش تا ساڵی 2022 بە بەهای 2.2 ملیۆن دۆلار گرێبەستی لەگەڵ واژوو دەكات.

هەڵبژاردەی مەكسیك پێشتر لەلایەن كارلۆس ئۆسۆریۆ راهێنەرایەتی دەكرا، كە ئێستا راهێنەرایەتی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەكات.

هـ ـ ح