كۆنمیبۆڵ ریڤەرپلێت پێش یاری سوپەر كلاسیكۆ شۆك دەكات

وەرزش

16/11/2018‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور، كە بە "كۆنمیبۆڵ" ناسراوە، رەتیكردەوە، كە راگرتنی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ مارسیلۆ گایاردۆ كۆتایی پێبهێنێت.

ئەو راهێنەرە لەیاری چوونی كۆتایی لیبەرتادۆریس راگیرابوو، كە لەنێوان ریڤەرپلێت‌و بۆكا جۆنیورز بەرێوەچوو، كە بڕیارە 42ی ئەم مانگەش یاری گەڕانەوە ئەنجامبدەن، كە بەیاری سوپەر كلاسیكۆ ناسراوە.

ئەو راهێنەرە بۆ چوار یاری راگیراوەو "كۆنمیبۆڵ"یش جەختیكردووەتەوە، كە بڕیارەكە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت.

ئەو راهێنەرە بەهۆی دەرچوونی لەیاساكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا راگیراوە، كە بۆی نییە لەگەڵ تینی راهێنەری‌و یاریزانەكانی یانەكەشی لەناو یاریگا دەربكەوێت.

هـ ـ ح