نرخی هەر "بیتكۆین"ێك بۆ خوار 6000 دۆلار نزمدەبێتەوە

جیهان

16/11/2018‌ 2226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی هەر "بیتكۆین"ێك، بۆ خوار 6000 دۆلار دابەزی، كە یەكەم جارە ئەو دابەزینە تۆماربكات.

پێگەی "CoinMarketCap" بڵاویكردەوە، نرخی بیتكۆین لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی 8.7% دابەزیوە، كە هەر بیتكۆینێك بە 5820 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها پێگەكە بڵاویشیكردەوە، "بیتكۆین" لەبۆرسەی "Binance" بە 5930 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی دابەزینەكەی لەو بۆرسە 8.49% بووە.

هەروەها جگە لە بیتكۆین، پارەی ئەلیكترۆنی "Ethereum" بەرێژەی 12.14% دابەزیوەو هەر دانەیەكی بە 183.81 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، هەروەها پارەی "Ripple" بۆ 0.447 دۆلار دابەیوەو "Bitcoin Cash"بۆ 18.67% دابەزیوەو هەر دانەیەكی بە 430.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح