نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامە

جیهان

16/11/2018‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی، 50 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 21 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە بە 56.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوو رۆژی رابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا بووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە كاریگەرییەكانیشی زیاتر بن‌و نرخەكەی زیاتر بەرزبكاتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە