ئەمریكا رەتیدەكاتەوە یەپەگە بخاتە لیستی "تیرۆر"

کوردستان

16/11/2018‌ 1193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێمس جێفری نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رەتیكردەوە، وەڵاتەكەی وەك پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بخاتە لیستی "تیرۆر"ەوە.

جێمس جێفری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەمریكا لەسوریا هاوكاری یەپەگە بۆ شەری داعش دەكات، بۆیە گوێ‌ بەو دەستەواژانە نادەن، كە باس لەوە دەكەن، یەپەگە درێژكراوەی پەكەكە.

ئەو نوێنەرەی ئەمریكا راشیگەیاند، لەهاوكارییەكانیان بۆ یەپەگە بەردەوام دەبن، چونكە ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی پێویستیان بەهێزێكی خۆجێیی دەبێت بۆ شەری داعش‌و رێگری لەپێشرەوی ئێران لەناوچەكانی سوریا.

جێفری باسی لەوەش كرد، كە چەك‌و تەقەمەنی دەدەن بەیەپەگە بۆ شەری داعش‌و لەوەش بەردەوامدەبن، ئەوەش بۆ كۆتایی هێنان بەداعش لەناوچەكە، كە ئەوەش بۆ ئەوان نزیكبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە توركیا یەپەگە بەدرێژكراوەی پەكەكە دەزانێت‌و بەردەوام داوا لەئەمریكا دەكات، بیخاتە لیستی "تیرۆر"ەوەو هاوكارییەكانی بۆ رابگرێت.

هـ ـ ح