سەرەرای گەمارۆكانی ئەمریكا عێراق لەهەناردەی نەوتی كەركوك بۆ ئێران بەردەوامە

عیراق

16/11/2018‌ 832 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق سەرەرای گەمارۆكانی ئەمریكا عێراق لەهەناردەی نەوتی كەركوك بۆ ئێران بەردەوامە.

هەر بەقسەی غالب محەمەد گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئیران هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئاڵوگۆری بازرگانی نەوت و گاز لەعێراق نەكردووەو پرۆسەی هەناردەو هاوردەی سوتەمەنی بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوو بەدوو قۆناغ ئەمریكا چەند گەمارۆیەكی خستە سەر ئێران‌و هۆشداری دایە وڵاتانیش، كە بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە نەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بەشێكی زۆر لەنەوتی دەرهێنراوی كەركوك رەوانەی ئێران دەكرێت، لەكاتێكدا لەماوەی رابردوو وا بڵاوكرایەوە هەناردەی ئەو نەوتە راگیراوە.

پێشتر عێراق‌و ئێران رێكەوتنیان كردبوو، كە رۆژانە 30 هەزار لەنەوتی كەركوك لەرێگەی تانكەرەوە رەوانەی ئێران بكرێت‌و دوای پاڵاوتنی بگەرێنرێتەوەو سوودی لێوەربگیرێت.

هــ ـ ح