گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق دەبێت

عیراق

16/11/2018‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمسیۆنی دادی ئەوروپی رایگەیاند، كە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق‌و ئەفغانستان دەبێت.

ئەمریكا لەمانگی هەشتی رابردووەوە دوای كشانەوەی لەرێككەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج كۆ یەك‌و ئێران چەند گەمارۆیەكی بەدوو قۆناغ خستە سەر تاران‌و بڕیرەی گەمارۆی زیاتریش بخاتە سەر ئەو وڵاتە.

كۆمسیۆنە ئەوروپییەكە راشیگەیاند، بەهۆی پەیوەندییە بازرگانی‌و سیاسییەكانی ئێران لەگەڵ عێراق‌و ئەفغانستان، گەمارۆكانی تاران كاریگەری زۆری لەسەر بەغداو كابۆڵ دەبێت.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ئەو گەمارۆیانە زیاتر چڕبكرێنەوە بۆ سەر تاران، ئەوە كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق‌و ئەفغانستان زیاتر دەبێت‌و رەنگە كاریگەرییەكە بگاتە ئاستێك، خەڵكی ئەو دوو وڵاتە زیانی زۆر بكەن.

ئەمریكا بەهۆی نیگەرانییەكانی لەسیاسەتەكانی ئێران لەناوچەكە، بەتایبەتی لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەمارۆی خستووەتە سەر تاران، كە دەیەوێت ئەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیەنێتە ئاستی سفر.

هـ ـ ح