فشاری ئەمریكا.. هەناردەی نەوتی كەركوك لەهەرێمەوە دەستیپێكردووە

عیراق

16/11/2018‌ 973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز هەناردەی نەوتی كەركوك لەهەرێمی كوردستانەوە دەستیپێكردووە، ئەوەش دوای زیاتر لەساڵێك لەراگیرانی هەناردەكەی.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، بەفشاری ئەمریكاو لەدوای رێككەوتنی هەولێرو بەغدا، هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بازاڕەكانی جیهان، لەرێگەی بۆری گواستنەوەی هەرێم دەستیپێكردووە.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا رۆژانە 50-60 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت‌و كار دەكرێت بۆ ئەوەی ئاستەكەی بگەیەنرێتە 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە، كە پێشتر ئەو بڕەی لێهەناردە دەكرا.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو هەناردەی نەوتی كەركوك راگیراوەو ماوەیەكیشە حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ دەكەن.

هەروەها ئەو ئاژانسە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە بەم نزیكانە بەتەواوی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ ئێران رادەگیرێت، ئەوەش بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح