ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی عێراق لەگەڵ هەرێم بۆ هەناردەی نەوتی كەركوك

عیراق

16/11/2018‌ 4903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتوون، ئەوەش بۆ هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركی.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر بەغدا، هەناردەی نەوتی كەركوك لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت‌و لەبەندەری جەیهانی توركییەوە، رەوانەی بازاڕەكان دەكرێت.

عاسم جیهاد راشیگەیاند، هەنگاوی یەكەم رێژەی هەناردە لەنێوان 50-100 هەزار بەرمیل دەبێت‌و بڕیارە لەماوەی داهاتوو رێژەكەی زیاتر بكرێت، ئەوەش لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆ.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو هەناردەی نەوتی كەركوك راگیراوەو ماوەیەكیشە حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ دەكەن، كە بەم نزیكانە بەتەواوی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ ئێران رادەگیرێت، ئەوەش بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح