سبەینێ بەرهەم ساڵح سەردانی تاران دەکات

عیراق

16/11/2018‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سبەینێ سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو تاران  بەڕێ دەکەوێت.

ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆک کۆمار بڵاویکردووەتەوە "سبەینێ شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری  عێراق بە سەردانێکی فەرمی  دەگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران".

نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئاماژەی بەوەشداوە "بڕیارە  د.بەرهەم ساڵح لەتاران لەگەڵ  هاوتا ئێرانییەکەیدا  حەسن روحانی کۆببێتەوە  و چاوی بکەوێت بە ژمارەیەک لە سەرکردە و گەورە لێپرسراوانی  ئێران".

نوسینگەی بەرهەم ساڵح ئەوەشی وتوە "سەرۆک کۆمار لە دیدرەکانیدا لە کۆماری ئیسلامیی  گفتوگۆ دەکات لەبارەی رێوشوێنەکانی  هاریکاریی و پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی هەردو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ".

‏‎هەروەها ژمارەیەک لە وەزیر و راوێژکاران یاوەری سەرکم کۆمار دەکەن لەو سەردانەیدا بۆ ئێران کە لە چوار چێوەی گەشتێکیدایە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و کەنداو.
هـ ـ ر