شارپرێس:
ڤیتامین D ڕۆڵێكی گه‌وره و گرنگ هه‌یه له خۆپارێزی له
ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی.
لێكۆڵینه‌وه‌كانیش
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌مییه‌ك له‌و ڤیتامینه له‌وانه‌یه ببێته هۆی
نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
1- ڤیتامین D به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات
ئه‌م ڤیتامینه ڕۆڵێكی
گرنگی هه‌یه له چالاككردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و پاراستنی له‌ش له سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی نه‌خۆشی. چالاكی خڕۆكه سپییه‌كان به‌هێز ده‌كات كه به‌كتریا قوتده‌ده‌ن و
ده‌شمان پارێزێت له هه‌وكردن و گرتنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه
كه خواردنی 30 ملگم له‌م ڤیتامینه له ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی
42% تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت له نێو منداڵانی قوتابخانه‌كانی له یاباندا.
- كه‌می ئه‌م ڤیتامینه سێ ئه‌وه‌نده مه‌ترسی تووشبوون به
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله خوێنه‌كان زیاد ده‌كات ، هه‌ر به گوێره‌ی توێژینه‌وه
ئاماژه‌بۆكراوه‌كه‌ی پێشوو ، ئه‌م ڤیتامینه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ به‌ساڵاچووان
، چونكه مه‌ترسییه‌كانی مردن به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و
لووله‌خوێنه‌كانه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه.
3- كه‌می ڤیتامینه‌كه په‌ره به تووشبوون به ڕه‌قبوونه
جۆراوجۆره‌كان ده‌دات ، بۆ یه‌كه‌مجاره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه ڕێژه‌ی
ئاستی ڤیتامین D له خوێندا په‌یوه‌ندی
هه‌یه به مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به ڕه‌قبوونه جۆراوجۆره‌وه ، ئه‌م توێژینه‌وه‌ش
له‌ناو 257 فه‌رمانبه‌ری سوپای ئه‌مریكادا كراوه.
كه‌می ڤیتامینه‌كه په‌یوه‌ندی
به نه‌خۆشی شه‌كره و ڕۆماتیزمیشه‌وه هه‌یه به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌خوار
ته‌مه‌نی 20 ساڵیه‌وه‌ن.
4- ڤیتامین D په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی "شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك"یشه‌وه هه‌یه
، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی تویژینه‌وه‌یه‌كی تیمێكی كه‌نه‌دی له‌سه‌ر 500 ژن كه ده‌ركه‌ووتووه
وه‌ره‌م له مه‌مكیاندا هه‌یه و بۆ ساڵانێك له‌ژێر چاودێری دابوون ، لێكۆڵینه‌وه‌كه
ئه‌م سه‌رسامییانه‌ی لێكه‌وته‌وه:
سه‌رسامی یه‌كه‌م : له
كاتی پشكنین و دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كانیان سێیه‌كیان به ڕێژه‌ی 40% كه‌می ڤیتامینD یان هه‌بوو.
سه‌رسامی دووه‌م : تێكشكانی
ئه‌و ژنانه‌ی كه‌می ئه‌و ڤیتامینه‌یان هه‌بوو دووبه‌رابه‌ری ئه‌وانه بوو كه كێشه‌ی
كه‌می ئه‌و ڤیتامینه‌یان نییه ، ڕێژه‌ی 27% ئه‌و ژنانه‌ش گیانیان له ده‌ستداووه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌ریخستووه كه ئه‌گه‌ر توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مك به ڕێژه‌ی 25% دابه‌زیووه له نێو ئه‌و ژنانه‌ی بڕی پێویستی ئه‌و ڤیتامینه‌یان
له له‌شدایه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیش كه به درێژایی 18 ساڵ له‌سه‌ر
15000 كه‌س ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه كه
ئاستی به‌سبووی (پێویست) ڤیتامین D له پیاوان له نه‌خۆشی پڕۆستات
ده‌یانپارێزێت.
5- ڤیتامینD و پشێوی له په‌یپێبردن
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی
كه له‌سه‌ر پیاوانی ته‌مه‌ن (40-79) ساڵ ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌ی
كه‌می ئه‌و ڤیتامینه‌یان هه‌یه شكست دێنن له هه‌ندێك له‌و ئه‌زموونانه‌ی په‌یوه‌ستن
به په‌یپێبردنی شته‌كانه‌وه.
6- ڤیتامین D و نه‌خۆشی باركنسۆن
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فینله‌ندی
له ماوه‌ی 30 ساڵدا ئه‌نجامدراوه سه‌لماندوویه‌تی كه ئاستی كه‌می ڤیتامین D له‌وانه‌یه تووشی مه‌ترسی نه‌خۆشییه
ده‌مارییه‌كانمان بكات ، ئه‌و ڤیتامینه ڕۆڵ ده‌بینی له پاراستنی كۆ‌ئه‌ندامی ده‌مار
له‌ڕێگه‌ی دژ ئۆكسیده‌كانه‌وه ، ڕیكخستنی كالیسیۆمی ده‌ماره‌كان ، به‌هێزكردنی به‌رگری
له‌ش ، ته‌نانه‌ت لابردنی ژه‌هره‌كانیش.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی
كه له یه‌نایه‌ری 2014 ئه‌نجامدراوه و 266 كه‌س به‌شداریان تیدا كردووه ،
ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ڤیتامین D ڕێگه له لاوازی وه‌زیفه‌ی
په‌یپێبردن ده‌گرێت و كه‌می ده‌كاته‌وه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی پاركنسۆنیان
هه‌یه.
7- ڤیتامین D و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازار
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نه‌رویجی
كه له‌سه‌ر 500 كه‌س ئه‌نجامدراوه ، تیبینی ئه‌وه كراوه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه
له نێوان ئاستی كه‌می ڤیتامین D و تووش بوون به نه‌خۆشی سه‌دع.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش
كه له‌سه‌ر 3000 كه‌س ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه كه په‌یوه‌ندی له نێوان كه‌می
ئه‌و ڤیتامینه و ئازاره درێژخایه‌نه‌كاندا هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش سه‌لماندوویه‌تی
كه كه‌می ڤیتامین D گرفته بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كریان هه‌یه و ئه‌م ڤیتامینه ده‌توانی
له توندی ئازاره‌كانیان كه‌م بكاته‌وه. ئاستی باشی ئه‌م ڤیتامینه‌ش له له‌شدا
ئازاره‌كانی نه‌خۆشی شێرپرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه.
8- ڤیتامین D و په‌ككه‌وتن
ئه‌م ڤیتامینه مه‌ترسی
په‌ككه‌وتنی به‌ساڵاچووان كه‌مده‌كاته‌وه ، چونكه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه
له‌سه‌ر ماسولكه‌كان ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سویسری - ئه‌مریكی هاوبه‌شیش ده‌ریخشستووه
كه بڕی 700-1000 یه‌كه‌ی گه‌رمی ئه‌م ڤیتامینه له رۆژێكدا ڕێژه‌ی مه‌ترسی په‌ككه‌وتن
به 19% كه‌مده‌كاته‌وه.
9- ڤیتامین D و خه‌مۆكی
شیكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی
په‌یوه‌ندی له نێوان ئاستی كه‌می ڤیتامین D و دۆخه‌كانی خه‌مۆكیدا هه‌یه
، له‌مه‌شه‌وه ئامۆژگاری ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن ئاستی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شماندا
زیاد بكه‌ین بۆ خۆپارێزی له خه‌مۆكی.
10- ڤیتامین D و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خۆێنی
شاده‌ماره‌كان
تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی
له گۆڤاری ((لانسیت)) دا ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه ئاستی ئه‌م ڤیتامینه له
له‌شدا كاریگه‌ری هه‌یه بۆسه‌ر فشاری خوێن ، به‌تابیه‌تیش به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی
خوێن.
11- ڤیتامین D و نه‌خۆشی ڕه‌بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌یك ده‌ریخستووه
كه كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێته هۆی تووشبوون به نۆره‌كانی ڕه‌بۆ ، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه و
ئاستی ڤیتامین D یان كه‌مه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك خۆیان بده‌نه به‌رخۆر.
12- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێگه‌یشتنی پێشوه‌خت
دیاره كه پێگه‌یشتنی
پێشوه‌خت نه‌خۆشییه‌كی تازه‌یه ، واش باوه‌ڕ ده‌كرێت كه په‌یوه‌سته به به‌كارهێنانی
ده‌رمانی له‌ناوبردنی مێرووله‌كانه‌وه ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش ده‌ریخستووه كه ڤیتامین D دۆخی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌گێڕێته‌وه باره
سرووشتییه‌كه‌ی خۆی.
هـ ـ ر