شارپرێس:
زانايان هه‌ساره‌يه‌كى ڕه‌قهه‌ڵاتوويان دۆزييه‌وه كه نزيكه‌ى "6 ساڵى
تيشكى" لێمانه‌وه دووره ، پێشيان وايه به هۆى بوونى چه‌ند "گيرفانێكى
ئاوى ڕۆيشتوو" تيايدا ده‌كرێت تيايدا بژين.
ڕووبه‌رى ئه‌و هه‌ساره به‌ردينه كه ناوى "بارناردب" سێ ئه‌وه‌نده‌ى
ڕووبه‌رى گۆى زه‌وى ئێمه‌يه ، له خولگه‌يه‌كى نزيك له يه‌كێك له ئه‌ستێريه‌كى
سوره كورته‌باڵاكان ده‌خولێته‌وه كه زۆر لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌باره‌وه كراوه و له
هه‌مووشيان له خۆر نزيكتره.
زانايان پێيان وايه كه چه‌ند گيرفانێكى ئاوى ڕۆيشتووى
تێدايه كه پاڵنه‌ره‌كه‌ى چالاكى ووزه‌ى گه‌رمى ناخى زه‌وييه‌كه‌يه‌تى كه ڕه‌نگه
له‌ژێر سه‌هۆڵه‌كه‌دا بێت.
واپێده‌چێت كه "بارناردب" هه‌ساره‌يه‌كى
كورته‌باڵاى سووره و ساردتريشه له خۆر ، زۆريش له زه‌وى نزيكتره وه‌ك له
خۆر.
"كارۆڵ هارسويڵ" كه ئه‌ندامى ئه‌و تيمه نێوده‌وڵه‌تييه‌يه كه دۆزينه‌وه‌ى هه‌ساره‌كه‌يان
ڕاگه‌ياندووه و له گۆڤارى "نيتشر" يشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ده‌ڵێت بارناردب
"ده‌روازه‌يه‌كى ديكه به‌ڕوى ژياندا ده‌كاته‌وه به‌وپێيه‌ى وێچووى ئه‌و هه‌سارانانه
كه پێشتر ئاويان له‌سه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه".
هاسويل ده‌شڵێت كه"
ئه‌و دۆزينه‌وه‌يه شيمانه‌ى (احتمال)
ورژێنه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت سه‌باره‌ت به زانينى زياتر له‌مه‌ڕ جۆراوجۆرى ڕاكێشگه‌كان
(مجره) له سيسته‌مى هه‌ساره‌كاندا ، له
پێش هه‌مووشيانه‌وه ئه‌و هه‌سارانه‌ى له كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا له ئێمه نزيكن".
دۆزينه‌وه‌ى "بارناردب"
له دواى دوو "ده‌يه" له
چاودێرى سێره‌گرتن (رصد) دێت كه له سێره‌گرى (مرصد) ى "كالار ئاڵتۆ" كه له ئيسپانييه دۆزرايه‌وه ، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانى
ته‌كنيكى تيژڕه‌ووى تيشكدانه‌وه‌وه كه توانست ده‌داته زانايان بارسته و ماوه‌ى
خولانه‌وه‌ى له خولگه‌كه‌يدا ديارى بكه‌ن.
هـ ـ ر