کوریای باکور موشەکێکی زۆر پێشکەوتووی تاقیکردەوە

جیهان

16/11/2018‌ 581 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کوریای باکور،  مووشەکێکى کورت مەوداى زۆر پێشکەوتووی تاقیکردووەتەوە، کە کیم جۆنگ ئون ڕاستەوخۆ چاودێری تاقیکردنەوەکەی کرد، هەتاوەکو ئێستاش ئەمریکا و کۆریاى باشور هیچ لێدوانێکیان دژى ئەو تاقیکردنەوەیە نەداوە.


بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی هەوڵدانە دپلۆماتیەکانی نێوان واشنتۆن و پیونگ یانگ، کوریای باکور بەفەرمی هەواڵی تاقیکردنەوەی موشەکێک ڕایگەیاندووە "ڕاگەیاندنى فەرمی کوریای باکور-KCNA، هەواڵى تاقیکردنەوەى مووشەکە نوێکەى بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ڕیبەری کوریای باکور سەردانی شوێنی تاقیکردنەوەکەی لە ئاکادیمیای زانستە بەرگریەکان کردووە و چاودێری تاقیکردنەوەی مووشەکێکى هەرەپێشکەوتووی کردووە، کە تازە بەرهەمهاتووە".


کوریای باکور ئاماژەی بەوەداوە "تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە جۆر و سیسەتەمی ئەو چەکە نەکراوە".


کۆریای باکور ئەوەشی وتوە "لە ڕاپۆرتەکە جەخت لە وشەی "کورتخایەن" کراوەتەوە کە نیشاندەری ئەوەیە ئەو مووشەکە لە جۆری "باڵستیک" یان "ئەتۆمی" نەبووە، هەروەها کوریای باشوریش تا ئێستا لە مەڕ ئەو تاقیکردنەوە تازەیە بێدەنگ بووە و ئەمریکاش ناڕەزایەتیەکی بەرامبەر ئەو تاقیکردنەوەیە دەرنەبڕیوە، پێدەچێت ئەمانە نیشانەی ئەوەبن کە کوریای باکور هێشتا پابەندبێت بە گفتۆگوەکانی لە سەر بەرنامە مووشەکیەکەی لەگەڵ ئەمریکا".
هـ ـ ر