شارپرێس:
هاوسه‌رۆكی گشتیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری شاری جۆله‌مێرگی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه له زیندان مانی له خواردن گرتووه.
ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په له ئامه‌د و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له گیوڤه‌ن بكه‌ن، ویستیان له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئه‌ی»ی ئامه‌د لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن.
له‌نێو چالاكییه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده به‌ردان ئۆزتورك، په‌رله‌مانتاران سالیحه ئایده‌نیز، ده‌رسیم دا‌غ، ڕه‌مزیه تۆسون، مووسا فارسئۆغوولاری و تووما چه‌لیك، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د فیلیز بوولووت ته‌كین، هاوسه‌رۆكانی ده‌به‌په (پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان)ی ئامه‌د ئیبراهیم چیچه‌ك و ناشیده تۆپراك ئاماده بوون. پۆلیسی توركیا ده‌وری بینای هه‌ده‌په‌ی گرت و ڕێگرییان كرد.
له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و پۆلیسدا وتوێژی تووند هاته ئاراوه، هه‌ده‌په‌ییه‌كان ویستیان گه‌مارۆی پۆلیس بشكێنن، به‌ڵام پۆلیس به قه‌ڵغانه‌كانیان ڕێگرییان كرد. له كاتی پێكهه‌ڵپژاندا پۆلیسی تورك تووندوتیژی له به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سالیحه ئایده‌نیز به‌كارهێنا. ئایده‌نیز به پۆلیسه‌كانی گوت «ده‌ستدرێژیكه‌ر»، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی توركیش وتی: "تۆ نا‌توانیت به كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بڵێی ده‌ستدرێژیكه‌ر".
هه‌ده‌په‌ییه‌كان له‌ژێر گه‌مارۆی پۆلیسدا لێدوانی ڕۆژنامه‌وانییان دا. سالیحه ئایده‌نیز ڕایگه‌یاند، "ئێمه نوێنه‌ری پارتێكین كه ٦ ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام پۆلیس ڕێگریمان لێ ده‌كات. ئه‌مه تاوانێكی ئاشكرایه. په‌رله‌مانتاران له‌و شاره‌دا ڕێگرییان لێ ده‌كرێت كه تیایدا هه‌ڵبژێردراون. ئه‌مه له كامه ده‌وڵه‌ت، كامه حقووق و كامه ده‌ستووردا هه‌یه؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن دێن و باسی قانوون، حقووق و ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌ن".
«له كه‌سایه‌تیی ئۆجالاندا گه‌لان گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن»
ئایده‌نیز سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و گوتی: «ئه‌م گۆشه‌گیرییه پیلانگێڕییه‌كی هێزه هه‌ژموونگه‌را نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه له دژی ڕوانگه‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ به‌كارهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس. به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌تووندترین شێوه گۆشه‌گیر ده‌كرێت، له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا گه‌لانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گۆشه‌گیر ده‌كرێن.»
«چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن»
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: «به‌ڕێز له‌یلا گیوڤه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕابكێشێته سه‌ر ده‌نگی ئاشتییانه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان و پیشانی هه‌موو جیهانی بدات، ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی لێ بكه‌ین و سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر چالاكیی مانگرتن، به‌نیازبووین له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئه»ی ئامه‌د ده‌ست به مانگرتن له خواردن بكه‌ین. پارێزگاری ئه‌م شاره له دوایین ساتدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی داوه. ئه‌مه ناحقووقییه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكییه‌كانمان.»
«گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌كات»
سالیحه ئایده‌نیز په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، ئه‌ندامانی پارته‌كه و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كان سبه‌ینێ (شه‌ممه) له شاره‌كانی ئامه‌د، وان، جۆله‌مێرگ، ئه‌ده‌نه و ڕوحا ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ن و چه‌ندین ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بن.
«ئێمه پێمان وایه كه شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاشتی بۆ گه‌لان دێنێت. كلیلی ئاشتی له ئیمڕاڵییه. گۆشه‌گیری له ئیمڕاڵی كاری هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌یه كه هه‌میشه شه‌ڕیان ده‌وێت. به پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆڵی پاسه‌وانییان به توركیا داوه. پێویسته حكوومه‌ت ده‌موده‌ست واز له‌م ڕۆڵه‌ی پاسه‌وانیكردنه بێنێت و بۆ ئاینده‌ی گه‌لان ڕێ بۆ زمانی ئاشتی و به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان بكاته‌وه.»
«تێكۆشانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت»
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ئایده‌نیز گوتی: «له‌م كاته‌دا كه ساڵیادی له‌سێداره‌دانی سه‌ید ڕه‌زایه، هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌ید ڕه‌زا و هه‌ڤاڵه‌كانی سه‌ریان دانه‌نه‌واند، ئێمه‌ش سه‌ری خۆمان له به‌رده‌م مامه‌ڵه‌ی فاشیست دانانه‌وێنین. له‌پێناو دیموكراتیبوونی ئه‌م وه‌ڵاته و ئازادیی كوردستان سه‌ربه‌رزانه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان.»
پۆلیسی تورك چوارده‌وری بینای هه‌ده‌په‌ی گرتووه له شاری ئامه‌د.
سەرچاوە: ڕۆژنیوز
هـ ـ ر