شارپرێس:
گه‌وره‌ترين
خێزان له بريتانيا به دڵخۆشيه‌وه پێشوزاييان له منداڵى ژماره 21 يان كرد، و
په‌يمانياندا؛ ئه‌م منداڵه ده‌بێته كۆتا ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌يان.
ماڵپەری ميرۆری بەریتیانی بڵاویکردووەتەوە "کە خێزانی " سو" و "نويل رادفورد"
دڵخۆش بوون به له دايك بوونى كچه نوێيه‌كه‌يان " بونى راى" كه كێشه‌كه‌ى 8 پاوه‌ندو 4 ئۆقه‌يه، له پاش
نه‌شته‌رگه‌ريه‌كى 12 ده‌قيقه‌يى منداڵ بوون.
دايكى منداڵه‌كه
"سو"ى ته‌مه‌ن 43 ساڵ و هاوژينه‌كه‌ى بريارياندا چیدی نه‌هێڵن مندالى تريان
ببێت.
"بۆني" بوه ته‌واوكارى خێزانه‌كه‌يان،
باوكى منداله‌كه‌ش "نويل" ى ته‌مه‌ن 47 ساڵ گوتى هه‌ندێ كه‌س دواى له
دايك بوونى دوو يان سێ منداڵ بڕيار ده‌ده‌ن له مندال خستنه‌وه بوه‌ستن: به‌ڵام
ئێمه بڕياره‌كه‌مان له پاش 21ه‌مين بوو.
نویل ئه‌وه‌شی وت "فه‌رمانبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كه
پرسياريان لێكردون ئايا جارى تر ده‌تانبينينه‌وه لێره، هه‌ردوكيان پێكه‌وه وه‌ڵاميان
به نه‌خێر داوه‌ته‌وه".
دايك و باوكى
منداڵه‌كان رۆژانه كارى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ خۆراك پێدان و جل وبه‌رگ له‌به‌ركردنيان،
تێچوى ساڵانه‌يان 30.000 هه‌زار جونه‌يهى ئيسته‌رلينيه له بودجه‌ى ساڵانه‌يان-
ئه‌مه جگه يادى له‌دايك بونه‌كانيان به بودجه‌ى 100 جونه‌يهى ئيسته‌رلينى بۆ هه‌ر
منداڵێك؛ سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش هه‌موو ساڵێك پشوو له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ڕێده‌كه‌ن.